هه‌وڵه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌دژی ڕۆژتیڤی هیچ سنورێک ناناسێت
ڕۆژهه‌ڵات نیوز- دوای ئه‌ردۆغان ئه‌م جاره‌یان وه‌زیری ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاری دیداره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و تورکیا عه‌لی بابا جان داوای له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد که ڕێگه به ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژ نه‌دا به دوای، کۆبونه‌وه‌کانی بروکسل دا بچێ بابا جان دوێنێ به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی کۆمسیۆنی په‌رله‌مانتارانی نێوان په‌رله‌مانی تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا بوو.به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌واڵنێری ئاژانسی فراتیش ئاماده بوو، بابا جان ناڕه‌زایی نیشان دا و داوای له‌کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپا کرد که ڕێی پێنه‌ده‌ن. باباجان بانگه‌شه‌ی کرد که کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌کوردستان، ئاسایشه و یه‌کێتی ئه‌وروپاشی به‌وه تاوانبار کرد که مۆڵه‌ت به هه‌واڵنێرانی کورد ده‌دات که به‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌دا بچن.ئه‌و قسانه‌ی باباجان، ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا بۆوه. ڕاپۆرته‌ری تورکیا کامیل ئۆرلینگس یش ڕایگه‌یاند: که ئه‌و شتانه‌ی ده‌کرێت یاسایین، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وان ناتوانن ڕێ له‌ڕۆژتیڤی بگرن که به‌دوای کۆبونه‌وه‌که دا بچن.رۆژنامه‌وانێکی قوبرسی به باباجانی گوت: ئێوه به‌و قسانه‌تان بێ ڕێزی له‌هه‌مبه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌که‌ن و تیرۆری ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌و ده‌که‌ن.
<< Home